گواردیۆلا یاریزانێكی ریال مەدریدی رازی كردووە

:: PM:02:01:19/07/2017 ‌

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەرگریكاری بەڕازیلی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دانیلۆی رازی كردووە روو لە یانەكەیان بكات.

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: لە دوایین پەیوەندی نێوان گواردیۆلا و دانیلۆ، راهێنەرەكە رازی كردووە لە مەدرید بارگەی بگوازێتەوە بۆ مانچستەر.

بەگوێرەی رۆژنامەكە دانێلۆ رازی بووە پشت لە یانەی چێڵسی بكات و بۆ وێستگەی داهاتووی یانەی مانچستەر سیتی هەڵبژێرێ.

لای خۆیەوە زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید نایەوێ دەستبەرداری دانێلۆ بێت، بەڵام ئارەزووی ئەو بەرگریكارە بۆ یاریكردنی خولەكی زیاتر لە ریزی یانەیەكی تر وای لێ كردووە بڕیاری رۆیشتن بدات تا لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مۆندیالی 2018ی رووسیا شوێنێك بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە كە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید رێگری ناكەن لە رۆیشتنی دانێلۆ بەتایبەت كە یانە ئینگلیزییەكە ئامادەیە بڕی 30 تا 35 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو هێنانی ئەو یاریزانەدا خەرج بكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م