مرۆڤ كه ده‌ستی به دروستكردنی خانوو كرد، له پێشا به به‌رد و دواتر به قوڕ و به‌رد هه‌ڵی چنی، به‌ڵام كاتێك شاره‌كان دروست بوون و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و باڵه‌خانه‌ی تری فه‌رمی دروست بوون، ڕێگه‌ی نوێ داهێندرا، به‌ڵام له ئاكرێ هێشتا له‌جێی خۆیه‌تی و به‌شێكی قوتابخانه‌كانی به قوڕ دروست كراون، كاتێك سه‌یریان ده‌كه‌ی، سه‌ره‌تا وا ده‌زانی مۆزه‌خانه‌ن، دواتر بۆت ده‌رده‌كه‌وێ له‌سه‌ر تابلۆكه‌ی ناوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێوه‌یه.
له سنوورى شارۆكه‌ى ئاكرێ، زۆرترین قوتابخانه‌ی لێیه به قوڕ دروست كراون و نۆژه‌ند نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى شارۆكه‌ى ئاكرێ راده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وان به‌رنامه‌ی ئاوه‌دانكردن و نوژهنكردنهوهى قوتابخانه‌كان هه‌یه به‌ڵام ته‌نگژه‌ى دارایى هۆكارى دواكه‌وتنه.
عه‌كان عه‌بدولسه‌لام هاووڵاتییه‌كى گوندى "گومانه"ى سه‌ر به شاره‌دیێ دینارته‌یه له سنوورى شارۆكه‌ى ئاكرێ به "وشه"ى گوت، ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه قوتابییه‌كانمان له قوتابخانه‌یه‌كى بچووكى قوڕدا ده‌خوێنن، وێڕاى ئه‌وه كه كاریگه‌ریى داڕوخانى هه‌یه، هاوكات مه‌ترسیى زۆر له‌سه‌ر قوتابیان هه‌یه به‌هۆى بوونى زورى میروو و مار و دوپشك به تایبه‌تى له كوتای وه‌رزى دووه‌م و تاقیكرنهوهكاندا.
زیاتر گوتی، چه‌ندان جار داوامان له لایه‌نى پێوه‌ندیدار كردووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ وه‌ڵامێكى دڵخوشكهریان نه‌داوینه‌ته‌وه.
سپیان عه‌بدولخالق ئه‌ویش هاووڵاتییه‌كى سنوورى شاره‌دیێ دینارته‌یه راده‌گه‌یه‌نێ، له گونده‌كه‌شیان قوتابخانه‌ى به قوڕ دروستكراو هه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كمان له رووى مامۆستاوه، به‌ڵام له قوتابخانه بۆ خوێندن ناشێ، له وه‌رزى زستاندا دڵوپهى باران به‌سه‌ر قوتابیاندا ده‌بارێ و له هاوینانیش مه‌ترسیى مێروو و تهپوتوزیان له‌سه‌ره.
خه‌لیل قادر به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى شارۆكه‌ى ئاكرێ به "وشه"ى راگه‌یاند، هه‌موو ساڵێك له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه داوا ده‌كه‌ن له شوێنی قوتابخانه‌كانى قوڕ له سنوورى شارۆكه‌ى ئاكرێ كابینه بو قوتابیان دابین بكه‌ن یان چاره‌سه‌رێكی رٍیشهیی بدۆنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروستكردن و نوژهنكردنهوهى قوتابخانه‌كان كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له سنوورى شارۆكه‌ى ئاكرێ 86 قوتابخانه‌ى سه‌ر ئاخ هه‌ن ، خوشبه‌ختانه به‌شێكى زورى ئه‌و قوتابخانانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووباره درۆست و نوژهنكراونهتهوه و به‌شێكیش له‌و قوتابخانانه كابینه‌یان بو دابین كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تا ئێسته 22 قوتابخانه هه‌ر ماون، به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى حكوومه‌ت فریاى درستكرن و نوژهنكرنهوهیان نه‌كه‌وتووه.
ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت له پێوه‌ندیى به‌رده‌وامین بو دروستكردن و نوژهنكردنهوهى قوتابخانه قوڕه‌كانی سنوورى شارۆكه‌ى ئاكرێ و هه‌ر كه ته‌نگژه‌ى دارایى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌مێك سووك بێت ئه‌وا به دڵنیایه‌وه هه‌موو قوتابخانه‌كان درۆست ده‌كرێنه‌وه. ئه‌و به‌رپرسه واى گۆت.
به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌و قوتابخانه سه‌ر ئاخانه ده‌كه‌ونه سنوورى شاره‌دیێ دینارته، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كى شاخاوییه و هه‌ندێ جاریش به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه له ناوچه‌یه‌دا ئاوه‌دانى كه‌مێك دوا ده‌كه‌وێت.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆرى