ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوو زیاتر له 378 كه‌یسى گه‌نده‌ڵى له دادگاكانى هه‌رێمى كوردستانن، جگه له‌و داوا زانیارییانه‌ى كه نه‌كراون به كه‌یس تا ئێسته.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19 ته‌مووز، حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا 12 داواى هه‌واڵده‌رى و 47 داوای سزایى و 67 زانیاری هه‌بوون له سلێمانی، 12 داوای هه‌واڵده‌ری 40 داواى سزایى و 15 زانیارى هه‌بووه.
زیاتر گوتى، له پارێزگاى دهۆك 16 داواى هه‌واڵده‌رى و نۆ داواى سزایى و 10 زانیارى هه‌بووه و كۆى گشتى ئه‌و كه‌یسانه‌ى له دادگاكان له به‌رده‌م دادوه‌رى ده‌ستپاكى بوون، 378 كه‌یسى گه‌نده‌ڵى بوون جگه له 92 زانیاریى تر.
له به‌شێكى تر‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان روونى كرده‌وه كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو بڕیاردان بوو له‌سه‌ر ستراتیژى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له دووى ئایار په‌سه‌ندی كرد و ئێسته چاوه‌ڕوانى دانانى میكانیزمین بۆ جێبه‌جێكردنى.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان به یاسای ژماره سێی په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراوه و كاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیارییه.