ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆ بووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو بڕیار ده‌ركراون كه لێخۆشبوو‌ن له سزای دارایی و سوودی بانكی له‌سه‌ر ئه‌و باجده‌رانه‌ی كه له پێدانی باج دوا كه‌وتوون، یه‌كێك بوو له بڕیاره‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى ته‌مووز، ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌یسبووك راى گه‌یاند، بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بریتی بوون له خۆشبوون له سزای دارایی و سوودی بانكی له‌سه‌ر ئه‌و باجده‌رانه‌ی كه له پێدانی باج دوا كه‌وتوون، به مه‌رجێك له ماوه‌ی 90 ڕۆژ باجی بنه‌ڕه‌تیی بده‌ن.
زیاتر گوتى، له بڕیارى دووه‌مدا پێدانی نازناوی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا له مامۆستایانی سه‌ر به میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان پشتبه‌ست به یاسای په‌رله‌مانی كوردستان ژماره نۆى ی ساڵی 2012 و به‌ڕه‌چاوكردنی پێوه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، په‌سه‌ند كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره 30ى ئاسایی بوو، هاوكات له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند راپۆرتێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى پێشكه‌ش كران.
پێشتر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری دابوو كه 15 رۆژ جارێك كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجام بدات.