ده‌ته‌وێ كێشت دابه‌زێنی، به‌ڵام كاتێك خواردن ده‌بینی خۆت پێ ناگیری؟ له لایه‌ن توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكاوه چارهسهت بۆ دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش بریتییه له خواردنی گۆشت به‌ڵام به قیمهكراوی.
هه‌مبه‌رگری پڕ له گۆشت و چه‌وری، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و خۆشترین خواردن لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان، یه‌كه‌م هۆكاریشه بۆ قه‌ڵه‌وبوونی زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته.
پسپۆڕان و زانایانی پزیشكی به دوای چاره‌سه‌رێكی گونجاو گه‌ڕان بۆ لاوازبوون و ڕزگاربوونیان له قه‌ڵه‌وی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی داوا له هیچ كه‌سێك بكه‌ن باشترین خواردنیان كه گۆشت و چه‌ورییه ته‌رك بكه‌ن، بۆیه بیریان له ڕێگه‌یه‌كی نوێ كرده‌وه و دوور له ڕێگه‌كانی پێشتر كه داوا له قه‌ڵه‌وه‌كان ده‌كه‌ن واز له خواردنی گۆشت بهێنن و ئه‌و بۆشایییه به سه‌وزه‌وات پڕ بكه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، لێكۆڵه‌رانی كالیفۆرنیا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی قه‌ڵه‌و ئه‌نجام دا، داوایان لێ كردن تێكه‌ڵه‌یه‌كی گۆشت و سه‌وزه‌وات به كوڵاوی یان به برژاوی بخۆن.
به پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ماڵپه‌ڕی ''بیلد دێر فراو''ی ئه‌ڵمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وت تێكه‌ڵه‌ی گۆشت و سه‌وزه توانای هه‌یه ته‌رازوویه‌ك له نێوان ئه‌و كالۆری و چه‌ورییه دابنێت كه جه‌سته دروستی ده‌كات، ئه‌مه‌ش یه‌كسان بوو به‌و ئه‌نجامه‌ی له نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بالتیمور ده‌ستیان كه‌وت كه بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی لاوازبوون هاتبوون.
به‌شداربووانی لێكۆڵینه‌وه‌كه دانیان به‌وه دا ناوه كه تامی ئه‌و گۆشته به تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌دا زۆر خۆشتره و پڕه له ڤیتامین B و ئاسن، هه‌روه‌ها سه‌وزه‌كانیش ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین C ده‌به‌خشن كه ئه‌م ڤیتامینه یارمه‌تیده‌رێكی گرنگه بۆ دابه‌زینی كێش و توانه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی جه‌سته، وات لێ ده‌كات تێر به سكی خۆت گۆشته‌كه بخۆیت بێ زیادبوونی كێش.
ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌توانێ سوودێكی ئابووریش بگه‌ڕێنیته‌وه، له جیاتی سهندویچێكی پڕ له گۆشت، سهندویچێكی نیوه گۆشت و نیوه سه‌وزه ئاماده بكه‌یت به نرخێكی كه‌متر و سوودێكی زۆرتر.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه بۆ 195 وڵات ئه‌نجام دراوه و تێیدا ڕیزبه‌ندیی وڵاتان و ته‌مه‌نه‌كان دیاری كراوه، خه‌ڵكی كوێ و مرۆڤی چ ته‌مه‌نێك زیاتر تووشی قه‌ڵه‌وی بوون، ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نیا له ناو منداڵاندا 107 ملیۆن كه‌س تووش بوون. زیاتر له 603 كه‌سیش به گشتی له دنیادا تووشی قه‌ڵه‌ویی زیاده‌ڕۆ بوون، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ئیتر وه‌ك نه‌خۆشی ته‌ماشا ده‌كرێ.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه زانكۆی "واشنتن" ئه‌نجامی داوه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه له وڵاتانی وه‌ك چین، به‌ڕازیل و ئه‌نده‌نووسیا، ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی سێ ئه‌وه‌نده له نێو تازه‌پێگه‌یشتوواندا زیادی كردووه، واته له داهاتوودا ڕێژه‌ی تووشبوونیش به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و دڵ به‌رز ده‌بێته‌وه.
به گشتی به‌راورد له نێوان ساڵانی 1980 تا 2015، له 73 وڵاتی دنیا ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز و ته‌نیا له منداڵاندا 5% به ده‌ست قه‌ڵه‌وی ده‌ناڵێنن.