مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانێكی له‌باره‌ی دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان واژوو كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى تهمووز، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانی ژماره 128ی واژوو كردووه كه تایبه‌ته به دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی بڕیاره‌كه، رۆژی ١/١١/٢٠١٧، دیاری كراوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان.
پێشتر د. جووتیار عادل ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاندبوو، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا كۆمیسیۆن كۆ ده‌بێته‌وه و له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ریفراندۆم چه‌ند بڕیارێك ده‌دات.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئهیلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد و هاوكات هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردا له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت.