ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و كه‌سایه‌تیى ژاپۆن پشتگیرى ریفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌كه‌ن. پشتگیرى ژاپۆنییه‌كان له‌كاتێكدایه، شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چه‌ند رۆژى رابردوو به مه‌به‌ستی به‌شداربوون له خولێكى تایبه‌ت به مه‌ترسییه‌كانی كه‌لوپه‌لی ژه‌هراویبوون له‌سه‌ر ژینگه‌ی كاردا، سه‌ردانی وڵاتى ژاپۆنیان كردووه و به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته پشتگیریى خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان به شانده‌كه راگه‌یاندووه .
ئه‌ندازیار عبدولسه‌لام مه‌روان ستوونی به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كار و راهێنانی پیشه‌یی سۆران، یه‌كێك له ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى وڵاتى ژاپۆن به "وشه"ى راگه‌یاند، "له‌م سه‌ردانه‌ماندا باسی بڕیاری ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وڵاتى ژاپۆن كرد و داوامان لێ كردن كه هاوكار و پاڵپشتمان بن له به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و مافه ئاسایی و یاسایییهى گه‌لى كورد".
"به‌شداران كه له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵاى حكوومه‌تى ژاپۆن و مامۆستایانى زانكۆ و راگرى كۆلێژه‌كان پێك هاتبوون پشتگیرى و پاڵپشتى خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان دووپات كرده‌وه و سه‌ربه‌خۆیى كوردستانیان به مافێكى ره‌واى كورد زانى"، ئه‌ندازیار عه‌بدولسه‌لام واى گوت .
زیاتر گوتى، "ناگاتاشی سه‌رۆكی زانكۆی ته‌ندروستیی نه‌خۆشییه‌كانی شاری كیوشو له ژاپۆن له ناو كۆبوونه‌وه‌كه، پاڵپشتى خۆى بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان به ئێمه راگه‌یاند و له به‌رامبه‌ریشدا ئاڵاى پیرۆزى كوردستان‌مان پێشكه‌ش به سه‌رۆكى زانكۆ و ژماره‌یه‌ك به‌پرسى تر‌ى ژاپۆن كرد".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى شانده‌كه ئاماژه‌ى كرد، "له خوله‌كه‌ى ژاپۆن شاندێكى عێراقیش به‌شدارییان كردبوو، به پشتگیریى ژاپۆنییه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و پێشكه‌شكردنى ئاڵاى كوردستان به به‌شداربووان دڵته‌نگ بوون".
رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئهیلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد ".
سۆران/ مورشید برادۆستى