دواى ئه‌وه‌ى دوێنى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی په‌سه‌ند كرد، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى راى ده‌گه‌یه‌نێت كه زیاتر له 32 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى نازانن داهاتی سلێمانی چه‌نده.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى ته‌مووز، زیاد كاكه ره‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگای سلێمانی به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌تی په‌سه‌ند كرد بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاكه بۆ ناوخۆى شاره‌كه به‌كار بێت.
زیاتر گوتى، په‌سه‌ندكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه له كاتێكدایه كه زیاتر له 32 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى نازانن داهاتی سلێمانی چه‌نده، روونى كرده‌وه كه بۆ جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زى له شاره‌كه‌دا ده‌بێ هه‌نگاوی یه‌كه‌م بزانین داهاتى سلێمانى چه‌نده و بۆچى خه‌رج ده‌كرێ؟.
كاكه ره‌زا گوتى، ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌چێته‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ده‌بێت له‌وێ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و سیسته‌می لامه‌ركه‌زی پێویستی به په‌رله‌مانیش هه‌یه، چونكه ئه‌و بابه‌ته هێنده ئاسان نییه و گۆڕینی سیستمی دارایی هه‌رێمی كوردستانه.
به پێی ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه "لامه‌ركه‌زیه‌ت" بریتییه له پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراتی بۆ دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می ئیداری بۆ خواره‌وه و لامه‌ركه‌زیه‌تی دارایی‌ش واته داهاتی هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگاكه خۆی به‌كار بهێنرێت، نه‌وه‌ك بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ناوه‌ند.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی