مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه و سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تیش راى گه‌یاند، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى ته‌مووز، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به"وشه"ى راگه‌یاند، مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و تا ئاماده‌كردنى ئه‌و هه‌واڵه كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌كه گوتى، یه‌كێتى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا واده‌ى دیاریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كات كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڕیار درا له 1/11/2017 هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه بچێت.
هاوكات نه‌سروڵا سورچى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، پرسى هه‌ڵبژاردن تاوتوێ ده‌كرێت و له چه‌ند رۆژى داهاتوو رێكخستنه‌كانى یه‌كێتى كۆ ده‌بنه‌وه.
زیاتر گوتى، یه‌كێكى تر له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ره‌نگه تاوتوێكردنى سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى یه‌كێتى بێت بۆ ئێران كه دوێنى گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئێسته پرسى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان رۆژه‌ڤه و پێشتر یه‌كێتى دووپاتى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى كردبووه‌وه.