نەریت و كولتووری گەلان لەگەڵ یەكتردا جیاوازی هەیە، خواردنی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی و هی تایبەت بە هەر گەل و نەتەوە و وڵات و ئاین و تایفەیەك، بەڵام هەندێك شوێن هەن كە سنوورەكانیان بۆ بوونی خۆراك وەك شتێكی سەرچاوەی وزە و بەچێژ و بۆنی خۆش تێپەڕ كردووە و گەیشتوونەتە قۆناغێكی سەیر.
هەندێكجار كە ئەو نەریتانەی خۆراك دەبینین كە هەموو سنوورێك دەبەزێنن و توشوی شۆكمان دەكات، بەڵام ئاخۆ خەیاڵت كردووە كە رۆژێك خۆت ئەو كارە بكەیت كە گیانەوەرێك نەوەك تەنیا بەنەكوڵاوی، بەڵكو بە زیندوویی بخۆیت؟، بۆیە لە خوارەوە هەنێك لە ئەزموونی گەلان باس دەكەین.
*هەشت پێ یان ئۆكتاپۆد، دانیشتوانی كۆریا ئەوەیان دەخۆن كە بریتییە لە ئۆكتاپۆدێك بە قەبارەی دەست و ئەوان بە زیندوویی دەیخۆن، واتە لەبەردەم خۆیاندا بەزیندووی لەسەر برژێنەرێك دادەنرێت و دەست بە خواردنی دەكەن، بەڵام ئەوانەی ئەو جۆرە ئۆكتاپۆدە دەخۆن پێویستە شارەزا بن، چونكە جوڵانەوەی پەلەكانی رەنگە لە قورگیان گیر بێت و بیانخنكێنێت.
*ماسی جۆری ئیكیزی كۆری وینیا، ئەو جۆرە ماسییە لە ژاپۆن پێشكەش دەكرێت بەزیندوویی، بەشێوەیەك كاتێك دەیخۆن كە دەمی ماسییەكە هێشتا جوڵەی تیادایە و دوا هەناسەكانی دەدات و دڵیشی لەكار نەكەوتووە، ئەوان وەك سۆشی دەیخۆن.
*ژوژكی ئاو، ئەوەیان سودێكی خۆراكی زۆر و مادەی بایەخداری بۆ تەندروستی تیادایە، بۆیە بە زیندوویی و لەسەر مێزێك بۆ خواردن پێشكەش دەكرێن، واتە تەنیا چینێكی لێ لادەدرێت و شێوەكەی بۆ دەفرێك دەگۆڕێت و دەست دەكرێت بە خواردنی وەك سووشی.
*بۆق، هەندێك لە وڵاتانی رۆژهەلاتی ئاسیا دەیخۆن، بەڵام ئەوەی سەیرە كە بە زیندوویی دەیخۆن، كاتێك پاك دەكرێنەوە و دەخرێنە ناو گیراوەی بەهاراتێكی تایبەت و بەخێرایی پێشكەش دەكرێت بەشێوەیەك بۆقەكان لەسەر دەفری خۆراكەكە دەجوڵێنەوە، هەروەها دڵی ئەو بۆقانە هێشتا زیندووە و وەك ژەمێكی بەسوود و چێژ مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.
*رۆبیان، لە زۆر وڵاتان بەتایبەتی ئاوییەكان رۆیان خواردنێكی خوازراوە، بەڵام لە هەندێك وڵاتی رۆژهەڵاتی ئاسیا بەزیندوویی دەیخۆن، كاتێك رۆیبیانەكە دەخرێتە ناو دەفری قووڵەوە و دەخرێنە ناو مادەیەكی كحولی كە بۆ ماوەیەكی زۆر پارێزگاری لێ دەكات و جوڵەشی كەم دەكاتەوە، دواتر بە زیندوویی دەیخۆن.
*شەمشەمەكوێرەی میوە، لە سەیرترین خۆراكەكان و قێزەوەنترینیانە، كاتێك لە هەندێك لە دوورگەكانی ئاسیا سەرەڕای پیسی و پڕڤایرۆسی ئەو جۆرە شەمشەمەكوێرانە، بەڵام ئەوان خولیای خواردنی دەكەن، ئەوان بەزیندوویی دەیانكوڵێنن بەسەرەوە و لەناو دەفری قووڵەوە و لەناو چەلاوەكەی پێشكەشی دەكەن.
*مار، هەندێك وڵات وەك كۆریا مارەكە بە زیندوویی و بەخێراییەكی زۆرەوە كە دوو خولەك نابات پارچە پارچە دەكەن و كەوڵی دەكەن و پاكی دەكەنەوە، ئینجا لەسەر دەفرێكەوە پێشكەش دەكرێت و هێشتا جوڵەی تیادایە و ئەوەش چێژی زیاتریان پێ دەبەخشێت.