سەپان هەولێری نوێترین گۆرانی خۆی بڵاو دەكاتەوە

:: PM:08:41:19/07/2017 ‌

گۆرانیبێژ سەپان هەولێری كۆتایی بەكارەكانی نوێترین بەرهەمی گۆرانی خۆی هێناوە و لەم ڕۆژانەدا بڵاوی دەكاتەوە.

سەپان هەولێری ئەمڕۆ چوارشەم بە"وشە"ی راگەیاند، "ناتوانم" ناوی نوێترین بەرهەمی هونەریمە و بە شێوازێكی فۆلكلۆری و بەجلوبەرگی ڕەسەنی كوردی كاری كلیپی بۆ كراوە و ئامادەیە بۆ بڵاوكردنەوە، كلیپی ئەو گۆرانییە لە شاری هەولێر كاری بۆ كراوە.

 زیاتر گوتی، ئەو گۆرانییە ئاوازەكەی توركییە و لە هۆنراوەی خالید زیرەكە و لە وێنەگرتن و دەرهێنانی یەحیا ڕەزایە و كاری میووزیكی ڕێباز خالید ئەنجامی داوە، من و كچە كورد شووشە كاری نواندن لە كلیپی ئەو گۆرانییە دەكەین، بە هاوكاری دانیشتوانی گوندی گەریاوە كاری كلیپی بۆ كراوە لە شاری هەولێر.

چیڕۆكی ئەو گۆرانییە باس لە خۆشەویستی و دووركەوتنەوە دەكات كە كوڕەكە بەكچە دەڵێت مەڕۆ ناتوانم لە دووریت بژیم، بۆیە ببوورە ناتوانم دووربم لەتۆ، لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاوی دەكەینەوەو هیوادارین بەدڵی هەموو لایەك بێت، سەپان هەولێری وای گوت.
 
شایەنی باسە گۆرانیبێژی نابراو كوڕی هونەرمەند و ئەكتەری شاری هەولێر ساڵح بێكەسە و تەمەنی 28 ساڵە و لە ساڵی 2010ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە و تا ئێستە خاوەنی سێ كلیپە.

هەولێر/ شاخەوان شێخانی















وشە - مه‌حموود ئیسماعیل