سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند كه هه‌وڵه‌كان له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامن و له‌مباره‌یه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای كۆبوونه‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى تهمووز، له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، هه‌وڵه‌كان له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامن و له‌مباره‌یه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای كۆبوونه‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه و ئاماده‌یی خۆی پێشان داوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی په‌رله‌مانی كوردستان.
ماڵپه‌رى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كرده‌وه كه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له میانه‌ى قسه‌كانیدا راى گه‌یاندووه، ڕیفراندۆم خۆی ئامانج نییه، به‌ڵكو ڕێگه‌یه‌كه بۆ ئاماجێكی گه‌وره‌تر كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، هاوكات یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیشی به گه‌ره‌نتیی سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆم دانا و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم سه‌ربكه‌وێ، دوای ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ونه پرۆسه‌یه‌كی رژدى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بگه‌نه ئامانجه مه‌زنه‌كه، كه سه‌ربه‌خۆیییه.
"له ڕیفراندۆمدا براوه و دۆڕاو نییه و هه‌مووان پێكه‌وه سه‌ركه‌وتوون، وه‌ك چۆن پێچه‌وانه‌كه‌یشی ڕاسته" نێچیرڤان بارزانى واى گوت.
دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ عێراق به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بكه‌وێته پرۆسه‌یه‌كی دانوستانی ته‌ندروست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گه‌یشتنی گه‌لی كوردستان به مافه ڕه‌واكانی.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئهیلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد.