خانمه گۆرانیبێژی ناوداری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان "هانی موجته‌هیدی"، نوێترین وێنه‌ی به ستایلێكی جیاوازه‌وه له ڵاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو كرده‌وه.
هانی موجته‌هیدی له ڵاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین و جیاوازتریین وێنه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه كه به جلێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ و هه‌ندێك له هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و ده‌ڵێن پێشتر جوانتر بووه و ئێسته ته‌واو شێوه‌ی گۆڕاوه.
هانی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه‌ی له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ ده‌گیرێ به‌وه‌ی له‌م ته‌مه‌نه گه‌وره‌یه‌یدا خه‌ریكی ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه‌یه و به شَوازێكی سه‌یر و دوور له كولتووری وڵاته‌كه‌ی خۆی نمایش ده‌كات.
ناوبراو له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا نوێترین كلیپی به ناوی (میراج) بڵاو كرده‌وه، كه به مانای "سه‌راب" دێت، تێكسته‌كه‌ی باس له هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه ده‌كات كه له‌به‌رده‌م مرۆڤێكی مۆدێرندا هه‌ن، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به‌شێك له كلیپه نوێیه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوه‌ندی هونه‌ری دروست كرد، به‌تایبه‌ت بابه‌تی سه‌ره‌كی كلیپه‌كه‌ی پێشووتریشی له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئافره‌ت بوو.
هانی له‌سه‌ر وێنه‌كانی به‌به‌رده‌وامی هێمای سه‌ركه‌وتن داده‌نێت و ده‌نووسێت من ئافره‌تێك ئازادم و جه‌سته‌م مافی به‌كارهێنانی له‌لای خۆمه‌وه‌یه.
هانی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی (نیشاد موجته‌هیدی)یه و خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2000 وه ده‌ستی به كاری هونه‌ره‌ی كردووه و خاوه‌نی دوو ئه‌لبووم و چه‌ندین گۆرانییه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر كردووه و ماوه‌یه‌كی قوتابی ئه‌و بووه.