پسپۆڕێكى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان نهێنییه‌كى ژنان ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و كاته‌ى ژن گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا نه‌كردیت و نه‌كه‌وته مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵتدا ئه‌وه نهێنییه‌كى تێدایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى ته‌مووز، د. سامان شه‌ریف پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان به"وشه"ى راگه‌یاند، ژنان ئه‌گه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌ك بێت بكه‌وێته چوار چێوه‌ى مشتومڕه‌وه ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه خۆشی ده‌وێت یا گرنگیت پێ ده‌دات.
زیاتر گوتى، ئه‌وه شێوازێكى سرووشتییه له ژناندا و زۆرجار بۆ سه‌رنجراكێشانى به‌رامبه‌ره‌كه‌شى به‌كارى دێنێت.
ئه‌و پسپۆڕه‌ى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان روونى كرده‌وه كه ڕێسایه‌ك هه‌یه له كۆمه‌ڵناسی ده‌ڵێت، كاتێك ژن گفتوگۆى له‌گه‌ڵ نه‌كردیت و بێده‌نگی به‌رامبه‌رت هه‌ڵبژارد ئه‌وا به جۆرێك له جۆره‌كان مانای ئه‌وه‌یه كه چیتر گرنگیت پێ نادات.
د. سامان گوتى، كه هه‌ندێك جار به مانایه‌كى تر ئه‌و ژنه كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵتدا هه‌یه و نایه‌وێت به‌راسته‌وخۆ باسى بكات.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه پێى كه وایه پێویسته له ژنه‌كان تێبگه‌ین و وا بكه‌ین كه به‌رده‌وام له گفتوگۆدابن له‌گه‌ڵماندا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رێسایه كۆمه‌ڵناسییه له به‌رامبه‌رماندا تاقى نه‌كه‌نه‌وه.