كچان زۆربه‌یان كه ده‌وامی زانكۆیان دێته پێش یان بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بێت یان بۆ ئاهه‌نگی شه‌وان بێت، ڕووبه‌ڕووی كێشه ده‌بنه‌وه له ستایلی هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگی به‌ریان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر جار باڵایان بزر ده‌كات.
ئه‌م كێشه‌یه تایبه‌ت ئه‌و كچانه ده‌گرێته‌وه كه ورد و ناسكن له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه، هه‌ر بۆیه پێگه‌ی فه‌رمی "daimakadin" چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی دروستی به كچان داوه كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگدا ڕه‌چاوی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له چاوی سه‌یركه‌ر و به‌رانبه‌ریاندا وا ده‌رده‌كه‌وێ كه باڵایه‌ن درێژتره.
كچان به‌گشتی هه‌وڵی به‌رزكردنی باڵایان ده‌ده‌ن تاوه‌كو به شێوازی بچووك و باڵا كورت ده‌رنه‌كه‌ون، بۆیه هه‌ندێك شێوازی پۆشینی پۆشاك ڕه‌نگه هاوكار بێت بۆ پێدانی باڵایه‌كی به‌رزتر به خانمان.