له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی نوێ و له جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانه‌كان، هه‌ردوو یانه‌ی بایره‌ن میونخ و ئه‌رسناڵ رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه و ئه‌رسناڵ سه‌ركه‌وت و له میونخی برده‌وه.
یارییه‌كه كه له شاری شانگهای له وڵاتی چین به‌ڕێوه چوو و له گێمی یه‌كه‌مدا یانه باڤارییه‌كه به لێدانی سزا گۆڵێكی له‌لایه‌ن یاریزان لیڤاندۆڤسكی تۆمار كرد و به‌م ئه‌نجامه پێش كه‌وت.
له گێمی دووه‌مدا و له كۆتا خوله‌كه‌كان ئه‌رسناڵ له رێگه‌ی ئه‌لێكس ئایۆبی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه چووه قۆناغی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
له لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش گۆڵپارێزی لاوی ئهسناڵ، مارتینێز ئاستێكی نایابی پێشكه‌ش كرد و دوو لێدانی گه‌ڕانده‌وه و به ئه‌نجامی ٣-٢ ئه‌رسناڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
پێگه‌ی فه‌رمی "
ئه‌نادۆڵۆ" بڵاویشی كردووه‌ته‌وه جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌مساڵ به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له یانه زلهێزه‌كانی ئه‌وروپا له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، چین و سهنغافوور به‌ڕێوه ده‌چێت.