چوونی به‌رده‌وامی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی سه‌ربازی هاوبه‌شی نێوان توركیا و قهتهڕدایه، كه‌مێك پێش ئێسته یه‌كه‌یه‌كی تۆپهاوێژی سوپای توركیا توركیا كه له ٢٨ سه‌رباز پێك هاتبوون، گه‌یشته قه‌ته‌ر.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ده‌ست ئاژانسی فه‌رمی "
ئانادۆڵو" كه‌وتووه، له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی سه‌ربازیی نێوان توركیا - قه‌ته‌ڕ، یه‌كه‌یه‌كی تۆپهاوێژی تری سوپای توركیا كه له ٢٨ سه‌رباز پێك هاتبوون گه‌یشته قه‌ته‌ڕ.
ئه‌مه شه‌شه‌مین یه‌كه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به سوپای توركیایه تا ئێسته گه‌یشتبێته ناو خاكی قه‌ته‌ڕ و شاری دۆحه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
یه‌كه‌مین یه‌كه‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به سوپای توركیا، له ١٩ی حوزه‌یران گه‌یشتبووه قه‌ته‌ر و یه‌كه‌مین مانۆڕی سه‌ربازیی خۆشی له كه‌تیبه‌ی تاریق بن زیاد ئه‌نجام دابوو.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا له دوای ئه‌وه هات كه مانگی ڕابردوو هه‌ریه‌ك له ئیمارات و سعوودیه و به‌حرێن و میسر پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند و ئه‌ویان به پاڵپشتیكردنی گرووپه چه‌كدارییه‌كان و هاوپهیمانیهتیكردن له‌گه‌ڵ ئێران و كاركردن بۆ شێواندنی دۆخی میسر تۆمه‌تبار كرد.