خشتەی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم ڕاگەیەنرا

:: AM:10:37:20/07/2017 ‌

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی خشتەكەش 20ـی ئاب یەكەمین ڕۆژی تاقیكردنەوەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 20ـی تەمووز، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاو كردەوە بۆ خولی دووەم، بەگوێرەی خشتەكە هەموو ڕۆژێك تاقیكردنەوەكان دەكرێت.

وەزارەتی پەروەردە لە خشتەكەی ئاشكرای كردووە، هەر ڕۆژێكی تاقیكردنەوە بەر ڕۆژێكی پشوو بكەوێت، ڕۆژی دوایی تاقیكردنەوەكە ئەنجام دەدرێت، ڕۆژی 20ـی ئاب یەكەمین ڕۆژی تاقیكردنەوەكانە.

ئەمساڵ بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆیی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی 250 هەزار قوتابی بەشدارییان كرد، وەزیری پەروەردەش لە دواین لێدوانی بۆ میدیاكان ڕای گەیاند، بەهۆی دۆخی هەرێمی كوردستان ئەمساڵ زۆر ڕەچاوی دۆخی قوتابییان دەكرێت.





وشە - رامیار جەواد