له پێناو زیره‌كبوون و چالاكبوونی خانه‌كانی مێشكی منداڵه‌كه‌ت، پێویسته ڕۆژانه نیو سه‌عات بیخه‌وێنیت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ریه‌تی بۆ خێرایی بیركردنه‌وه و زووتر تێگه‌شتن له شته‌كان.
توێژه‌رانی زانستی ده‌روونناسی زانكۆی ''ئاریزۆنا''ی ئه‌مه‌ریكی، له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، نیو سه‌عات خه‌وتنی ڕۆژانه‌ی منداڵه‌كه‌ت له نیوه‌ڕۆدا، یارمه‌تیده‌رێكی خێرایه بۆ فێربوونی چالاكی نوێ، به تایبه‌ت فێربوونی زمانی دایك و قسه‌كردن.
توێژه‌ران چاودێری چه‌ند منداڵێكیان كرد كه ته‌مه‌نیان له نێوان سێ ساڵاندا بوو، به‌شێكیان له‌وانه بوون كه ڕۆژانه نیو سه‌عاتێك ده‌خه‌وتن و به‌شه‌كه‌ی تر ته‌نیا شه‌وان ده‌خه‌وتن.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك چالاكی و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدان، له‌وانه فێركردنی چه‌ند وشه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و ناسینه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كان و به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی یاریكردن، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵانه‌ی ڕۆژانه نیو سه‌عات خه‌وتوون، زۆر زووتر فێری هه‌موو چالاكییه‌كان بوون و توانایان هه‌یه زووتر فێری قسه‌كردن بن له‌و منداڵانه‌ی كه ته‌نیا شه‌وان كاتی پشوویان بوو و ده‌خه‌وتن، واته له پێنچ سه‌عات زیاتر له ڕۆژدا به ئاگا ده‌مانه‌وه.
بۆیه زانایان و توێژه‌ران ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن له پێناو چالاكبوونی خانه‌كانی مێشك و زووتر وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان و فێربوونی شته‌كان، پێویسته ڕۆژانه نیو سه‌عاتێك له ڕۆژدا خه‌وتن بكه‌ن به ئه‌رك له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان.