ڤیدیۆ.. عێراق بە 8 گۆڵ لە ئەفغانستانی بردەوە

:: AM:11:23:20/07/2017 ‌

دوێنێ چوارەشەم هەڵبژاردەی عێراق لە یەكەم یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە پاڵەوانییەتیی جامی ئاسیای 2018 بۆ خوار تەمەن 23 ساڵی، گۆڵبارانی هەڵبژاردەی ئەفغانستانی كرد و بە 8 گۆڵ بێ وەڵام یارییەكەی لێ بردەوە.

هەڵبژاردەی عێراق كە لە كۆمەڵەی دووەم یاریی دەكات، بەم سەركەوتنە 3 خاڵی یەكەمی پاڵاوتنەكانی بەدەستهێنا و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی سعوودییە لە ریزی یەكەمی كۆمەڵەكەی گیرسایەوە.

هەڵبژاردەی عێراق دووەم یاریی رۆژی هەینی داهاتوو سەعات 5:55ی سەر لە ئێوارە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەحرێن ئەنجام دەدات، دواتریش لە رۆژی یەكشەمدا بەرامبەر هەڵبژاردەی سعوودییە یاریی دەكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م