ته‌ماشاكه‌رانی فیلمی (با با لاند) دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌شت سه‌عات به دیارییه‌وه دانیشتن، وه‌ك بێزاركه‌رترین فیلمی مێژوویان هه‌ڵبژارد.
''با با لاند'' فیلمێكی هه‌شت سه‌عاتییه كه له هیچ سیناریۆ و ئه‌كته‌ر و چیرۆك و قسه‌یه‌ك پێك نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی له‌م فیلمه‌دایه ته‌نیا ڤیدیۆیه‌كی خاوكراوه (slow motion)ی كۆمه‌ڵه مه‌ڕێكه، كه له ناو كێڵگهیهكدان ده‌جووڵێن و نان ده‌خۆن و هیچ شتێكی جیاواز و سه‌رنجڕاكێش ناكه‌ن، ئامانجی ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه ئه‌وه‌یه وا له بینه‌رانی بكات له بێزاریدا سه‌یری مه‌ڕه‌كان بكه‌ن و بیانژمێرن.
ئه‌م فیلمه له ساڵی 2017 له لایه‌ن ڕێكخراوی (calm) له ده‌شتایی ئهسێكسی وڵاتی ئینگلته‌را به‌رهه‌م هێنراوه.
مایكل ئاكتۆن سمیپ كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه، له‌باره‌ی ئه‌و فیلمه گوتی: ''چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناكه‌ین خه‌ڵك ناو بازاڕه‌كان بهه‌ژێنن بۆ كڕینی ئه‌م به‌رهه‌مه، چونكه ئه‌م فیلمه بینه‌ری تایبه‌تی خۆی ئه‌وێت''.
پیته‌ر فرێدمان كه ئه‌ویش یه‌كێكی تره له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه گوتی: ''هیوادارم توانیبێتمان هه‌موو بینه‌ران به بینینی ئه‌م به‌رهه‌مه بێزار بكه‌ین''.
هه‌تا ئێسته‌ش له‌ناو دنیادا به ڕێژه‌یه‌كی باش سه‌یری ئه‌م جۆره فیلمه ناكرێت، به‌ڵام له سینه‌ماكانی به‌ڕیتانیادا ئه‌م جۆره فیلمه به یه‌كێك له پڕ بینه‌رترین جۆره‌كانی فیلم داده‌نرێت.
وا بڕیاره له كۆتای مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا له سینه‌مای چارلز له شاری له‌نده‌ن په‌خش بكرێت و دواتریش له سینه‌ماكانی دنیادا بڵاو بێته‌وه.
له ساڵی 2015 له كه‌ناڵی bbc فیلمی (All Aboard! The Sleigh Ride)ی په‌خش كرد، كه ئه‌مه‌ش فیلمێكی جیاوازه و هیچ قسه‌یه‌كی تێدا نییه، ماوه‌ی ئه‌م فیلمه دوو سه‌عاته، كامێرا‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكه كه به عه‌ره‌بانه‌كانیان چه‌ند ئاسكێكی كێوی ڕاده‌كێشن و به‌ره‌و باكوری وڵاتی نه‌رویج به‌ڕێ ده‌كه‌ون.