پارێزه‌رێكى راوێژكار راى ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مڕۆ له دادگاى شارۆكه‌ى شه‌قڵاوه له‌سه‌ر سكاڵاى بریكارێكى، له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه براوه بۆ به‌رده‌م فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى و دواى ماوه‌یه‌ك ئینجا ئازاد كراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى ته‌مووز، ئاسۆ هاشم پارێزه‌رى راوێژكار به"وشه"ى راگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى بۆ كارى بریكارێكى سه‌ردانى دادگاى شارۆكه‌ى شه‌قڵاوه‌ى كردووه، دواتر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه رێگه‌ى لێ گیراوه و براوه بۆ لاى فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى.
زیاتر گوتى، ئه‌و بریكاره‌ى نزیكه‌ى 800 هەزار دۆلار قه‌رزاره و دواتر ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه داواى لێ كردووه كه بریكاره‌كه‌ى بۆ ئاماده بكات و به‌و مه‌رجه ئازادى كردووه، هاوكات چه‌كێكى بانكى 15 ملیۆن دینارى به زۆر له پارێزه‌ره‌كه وه‌رگرتووه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان/لقى هه‌ولێر هه‌ڵوێستى خۆى نیشان دا و راى گه‌یاندووه كه ئه‌وه به‌تاوان دژى ئه‌و پارێزه‌ره ده‌زانن و پرۆستۆى ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان راى گه‌یاندووه كه ئه‌و تاوانه ته‌نیا دژى پارێزه‌ر "ئاسۆ هاشم" ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵكو دژى هه‌موو پارێزه‌رانه و داوایشى كردووه كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رێكارى یاسایى بگرێته به‌ر و چیتر ئه‌و كه‌سانه ناوى پێشمه‌رگه ناشیرین نه‌كه‌ن.
لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان روونى ده‌كاته‌وه پێویسته سنوورێك بۆ پارێزگاریكردن له شكۆى دادگا دابنرێت.
"وشه" ناوى ئه‌و فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى لایه كه ئه‌مڕۆ ئه‌و كاره‌ى به‌رامبه‌ر به‌و پارێزه‌ره ئه‌نجام داوه، به‌ڵام له‌سه‌ر داواى پارێزه‌ره‌كه بڵاوى ناكاته‌وه.