وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، میكانیزمه‌كانى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكارانى رێنوێنییه‌كانى ژماره‌ى 10ى ساڵى 2017 كه تایبه‌ته به باجدان و چه‌ند بڕگه‌یه‌كى تر دیارى كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى ته‌مووز، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌نووسراوى ژماره 9/4/8984 میكانیزمى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكارانى رێنوێنییه‌كانى ژماره‌ى 10ى ساڵى 2017 كه تایبه‌ته به باجدان و چه‌ند بڕگه‌یه‌كى تر دیارى كرد و گشتاندنى بۆ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر باجده‌رێك خۆى لاى ده‌سه‌ڵاتى دارایى تۆمار نه‌كات یان زانیارى پێویست نه‌كات، ئه‌وه بڕێكى تر پاره‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت بۆ كۆمپانیاكانى پشكدار و هاوكات یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دیناریش بۆ كۆمپانیا سنوورداره‌كان و 500 هه‌زار دیناریش بۆ كۆمپانیاكانى "تاك".
له به‌شێكى تر‌ى نووسراوه‌كاندا كه "وشه" سه‌رجه‌میان بڵاو ده‌كاته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه هه‌ر كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتى دارایى ئاگه‌دار نه‌كاته‌وه له هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك، ئه‌وه سزاى دارایى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى به‌پێى جۆریه‌تیى كۆمپانیاكان كه له 250 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.
نووسراوه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونى كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر كه‌سێك راپۆرتى دارایى پێشكه‌ش بكات و راپۆرته‌كه باجى كه‌متر بێت، ئه‌وه جارێكى تر 50% باجه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌ستۆى خۆى.
"وشه" ته‌واوى میكانیزمه‌كان به نووسراو بڵاو ده‌كاته‌وه: