به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوانى ده‌ڤه‌رى بارزان ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییه‌كان به دروشمی "ریفراندۆم و سه‌ربه‌خوی كوردستان" به‌رز راده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى ته‌مووز، رێبوار ره‌مه‌زان به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوانى ده‌ڤه‌رى بارزان به"وشه"ی راگه‌یاند، له ژێر دروشمى "ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان" 34 مین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییه‌كان له‌سه‌ر گۆڕستانی جینۆسایدی بارزانییه‌كان له له31ى ته‌مووز به‌رێوه ده‌چێت.
زیاتر گوتى، بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌مساڵ كه‌س و كاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش به‌شدارى ساڵیاده‌كه ده‌كه‌ن و چه‌ندان چالاكى تر‌ى جۆرا و جۆر به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌رێوه ده‌چێت.
له31ى ته‌مووزى ساڵى 1983 دا رژێمی رووخاوى به‌عس، هه‌شت هه‌زار هاووڵاتیی مه‌ده‌نی بارزانییه‌كانى ئه‌نفال كرد و دواتر ته‌رمى به‌شێك له‌و بارزانیانه گه‌ڕێنراوه و ساڵانه ئه‌و یاده به‌رز راده‌گیرێت.
بارزان / نه‌وزاد هلۆری