له زنجیره چیاكانی گوندی "پیره‌ر" له رێگه‌ی هه‌ولێر -كۆیه ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه و بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى چوار هێلیكۆپته‌ر به‌كار هێنرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى ته‌مووز، راوێژ ئومێد لێپرسراوی كارگێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كۆیه به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و گره‌ى كه‌وتۆته‌وه پوش و پاوانى چیاكانى سنوورى گوندى "پیره‌رى" سووتاندووه.
زیاتر گوتى، به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كه‌وه له شارى سلێمانییه‌وه دوو هێلیكۆپته‌ر و له هه‌ولێریشه‌وه دوو هێلیكۆپته‌رى تر بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ئاگره‌كه به‌كار هێنراون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه‌كه به‌هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له‌ماوه‌ى رابردوو چه‌ندان ناوچه‌ى تر و پوش و پاوان گڕیان گرت.