له هه‌ولێر هونه‌رمه‌ندانی كورد و بیانی پێكه‌وه له كردنه‌وه‌ی سمپۆزیۆمێكی هونه‌ری كۆبوونه‌وه و بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك كاره هاوبه‌شه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى ته‌مووز، هونه‌رمه‌ند هاوكار رسكن رێكخه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و سمپۆزیۆمه به"وشه"ی راگه‌یاند، چواره‌مین سمپۆزیۆمی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و پێشانگه‌ی هونه‌ری به به‌شداری 40 هونه‌رمه‌ندی كورد و بیانی كراوه‌ته‌وه.
زیاتر گوتى، به‌شداربووان پێكهاتوون له شێوه‌كار و فۆتۆگرافه‌ر و خۆشنووسان كه هونه‌رمه‌ندان به شێوه‌ی راسته‌وخۆ وێنه ده‌كێشن و چالاكیه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی