شاژن نیاکیم کچێکی تەمەنی ٢٤ ساڵه، بە ڕەگەز خهڵكى وڵاتى سودانه، ئێستا دانیشتووی ویلایەتی "ینەسۆتا"ی وڵاتى ئەمریکایە کە پاش ئەوەی پیشەی نمایشی جلوبەرگی هەڵبژاردووە نازناوی شاژنی تاریکی لێنراوە و ناوى تۆمار كراوه له كتێبى گینس و به تاریكترین مرۆڤ ناسێنراوه.
ڕەنگی پێستی نیاکیم جۆرێكی دەگمەن و زۆر تاریکە تەنانەت له کەسێكی ئەفریقی ڕهش تر دهردهكهوێت، بەم هۆیەش ڕووبەڕووی سوکایەتی و ڕەخنەیەکی زۆر بۆتەوە بەڵام پاش ئەوەی ساڵی ٢٠١٦ دەبێتە نمایشکار سەرکەوتنێكی گەورە بە دەست دەهێنێت ئیتر تهواوى ژیانى دهگۆڕێت و دهبێته دڵخۆشتریین و بهناو بانگتریین شاژن له دنیادا.