په‌رله‌مانتارانی شیعه دژایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له به‌رپرسێك به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى.
دواى دوو رۆژ له وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له به‌رێوه‌به‌ری بانكی كشتوكاڵی پارێزگاى دیاله، به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله. په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و پارێزگایه له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان داكۆكی له مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌كات و كوردیش سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تهمووز، هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله له لیستی ئاشتی كوردستانی به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله پاش زیاتر له سێ جار له ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری بانكی كشتوكاڵی دیاله بۆ ئاماده‌بوونی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی و هۆكاری هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بانكی كشتوكاڵی دیاله كه بڕی زیاتر له دوو ملیار دیناری تێیدا دزرا سه‌رئه‌نجام به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن متمانه‌ی لێ وه‌رگیرایه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا فورات ته‌میمی سه‌رۆكی لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله هیچ هێزێكی یاسای نییه و به‌رێوه‌به‌ری بانكی كشتوكاڵی دیاله له جێگه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه .
"وشه" ئه‌وه‌ی زانیووه كه كه‌سی متمانه لێ وه‌رگیراوه ناوى ( ب. م ) به یه‌كێك له شیعه ناسراوه‌كانى داموده‌زگه‌كانى دیاله ناسراوه و زانراوه كه به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه متمانه‌ى لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی