پێشمه‌رگه‌یه‌كى دانیشتووى شارۆكه‌ى سۆران ماوه‌ى یه‌ك ساڵه له‌گه‌ڵ دوو له كچه‌كانى سه‌ردانى گۆڕى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش ده‌كات و ئاڵاى كوردستانى له‌سه‌ر گۆڕى سه‌تان شه‌هید داناوه و ئه‌لبوومێكى به نێوى "شه‌هیدان "دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى ته‌مووز، رێبوار حه‌سه‌ن نه‌بی پێشمه‌رگه و سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌لبوومى شه‌هیدان له سۆران به"وشه"ى راگه‌یاند، به مه‌به‌ستى ده‌ربڕینى سۆز و وه‌فادارى بۆ هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ران و گیانی پاكی شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش له نزیكه‌وه سه‌ردانى گۆڕى شه‌هیدانم كردووه و له‌گه‌ڵ كه‌س و كار و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ئاڵا كوردستان‌مان له‌سه‌ر گلكۆى شه‌هیدان به‌رز كردۆته‌وه.
زیاتر گوتى، ماوه‌ى یه‌ك ساڵه له‌گه‌ڵ دوو له كچه‌كانم به ناوه‌كانى سارا و تارا ده‌ستمان به‌و پڕۆژه‌یه كردووه و له‌گه‌ڵ دانانى ئاڵا وێنه‌ى شه‌هیدانمان كۆكردۆته‌وه و ئه‌لبوومى شه‌هیدانمان راگه‌یاندووه.
ئاماژه‌ى دا كه تائێسته 280 ئاڵاى له‌سه‌ر گۆڕى شه‌هیدان به‌رز كردۆته‌وه و به نیازن ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر ته‌واوى گۆڕى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش دابنێن.
له ماوه‌ی شه‌ڕی داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه‌دا، هه‌زار و 600 پێشمه‌رگه شه‌هید و نزیكه‌ی 10 هه‌زار پێشمه‌رگه بریندار بوون، له‌و رێژه‌یه‌دا 128 شه‌هید و نزیكه‌ی هه‌زار بریندار خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سۆرانن.
سۆران – موڕشید برادۆستى