کۆمپانیای ئەتاری کە کۆمپانیایه‌کی تایبەتە بە بواری یارییە ڤیدیۆییەکان، ئەمساڵ هەوڵی دروستکردنی کونسوڵێکی نوێ دەدات بەناوی AtariBox.
بەڕێوبەری کۆمپانیاکە Fred Chesnais لە پێگه‌ى فه‌رمى كۆمپانیاكه‌دا ڕایگه‌یاندوو، ئەتاری دەگەرێتەوە نێو بازرگانى ئامێرەکان و هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ى له بازاڕ هه‌ن ده‌بێت بۆ كۆمپانیاكانیان بگه‌ڕێنه‌وه.
دواین ئامێری ئەتاری بەناوی Jaguar ەوە بوو لەساڵی 1993 و لە 1996 بەرهەمهێنانی وەستێنرا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گرنگه لەدوای 24 ساڵ ئامێریکی نوێ تر لەئەتارییەوە بەرهەمدێته‌وه و دێته ناو بازاڕ و ڕكابه‌رى سه‌رجه‌م ئامێره‌كانى تر له بازاڕدا ده‌كات.
ئەتارى ڤیدیۆیه‌کی كورتى بڵاوكردۆته‌وه له پێگه‌ى فه‌رمیدا کەوا دەرده‌كه‌وێت، ئامێره‌كه ناوى "ئەتاری بۆکس"ە.
ئامێرەکە لەسەر تەکنەلۆجیای کۆمپوتەرە و تا ئێسته بە دیارکەوتووە بەدوو شێوازی (داری) و (ڕەش و سوور) بەردەست ئەکرێت کە شێوە دارییەکەی هەمان شێوەی یەکەم کونسوڵی کۆمپانیاکەی کە ناوی Atari2600 بوو.
بەپێی زۆربەی ئەوکەسانەی کە لەبواری یارییە ئەلکترۆنییەکان کار ئەکەن ئەم بەرهەمە داده‌نێن به رکابەری سه‌رسه‌ختى ئامێرەکانی تر‌ى وه‌ك پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس.