هەندێ جار دایکان و باوکان نازانن بۆچی کۆرپەکەیان دەگری، ئایه برسیەتی یان خەوی دێت یان نەخۆشە.
منداڵ له پێنج حاڵه‌ت ده‌گرین، توێژه‌ران حاڵه‌ته‌كانیان دیارى كردووه و بۆ دایكان و باوكان خستوویانهت ڕوو تا به ئاسانى بزانن منداڵه‌كانیان بۆ ده‌گرین.
کاتێك منداڵی کۆرپە هەر پێویستییەکی هەبێت دەگری، بەڵام جۆری گریانەکان بەپێی حاڵەتەکان دەگۆڕێن، له خواره‌وه‌دا پێنج جۆری گریانی منداڵ ده‌خه‌ینه ڕوو:
گریانی برسییەتی: ئەم جۆرە گریانە جوڵەی بەهێز و خێرای دەستەکانی لەگەڵدایە و دەنگی منداڵ لە کاتی گریاندا پچڕ پچر دەبێت، کە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی گەدەی منداڵ برسییە و لەو کاتەدا گەورە و بچوك دەبێتەوە، بۆیه به‌م شێوه‌یه ده‌گرین.
گریانی خەو: منداڵ له‌م جۆرە گریانەدا باوێشك ده‌دات و ده‌گرى، یاخود له‌گه‌ڵ گریان چاوه‌كانى ده‌خورێنێت و ده‌گرى.
گریانی بێزاری: ئەم جۆرە گریانە بەوە جیادەکرێتەوە کە سووربوونەوەی ڕووخسارى منداڵه‌كه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و دەستەکان و قاچەکان زۆر دەجوڵێن و لەگەڵیدا سەر بە لای ڕاست و چەپدا دەجوڵێنن به‌به‌رده‌وامى.
گریانی هەناسەتەنگی: لەم جۆرەیاندا منداڵ هەست بە کەمی ئۆکسجین دەکات و لەگەڵیدا هەناسەی تەنگ دەبێت زۆر به قورسى ده‌گرییه‌ت و دەنگی گریانەکەی تا ڕادەیەك قورس دەبێت، له‌وانه‌یه وا هه‌ست بكه‌ى قورگى دێشێت به‌ڵام ئه‌و هەوڵدەدات سنگی بەرزبکاتەوە.
گریانی ئازار: كاتێك منداڵ هەست بە ئازار بکات لە بەشێکی جەستەیدا، لەم حاڵەتەدا دەنگی گریانەکەی زۆر بەرزە، له‌گه‌ڵیدا دەست بۆ گوێچکەی و ڕوومەتی دەبات، ئه‌وه‌ش به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ى ئه‌و ئازاره‌ى جه‌سته‌یه‌تى.