كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی كوردستان

:: AM:09:51:21/07/2017 ‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا پێشبینییەكانی خۆی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشووری كوردستان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی كوردستان لە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە دەبێ، لە هەولێر45 پلە و سلێمانی 44 پلە و دهۆك 42 پلە و كەركووك 46 پلە دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما 46 پلە و نزمترین پلەش 26 پلەی سیلیزی دەبێت.

هەروەها سبەی شەموو بەهەمان شێوە ئاسمانی كوردستان لە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە دەبێ، لە هەولێر و سلێمانی و كەركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما 48 پلە و نزمترین پلەش 26 پلەی سیلیزی دەبێ.







وشە - رامیار جەواد