پێدانی پاسەپۆڕت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەوەستێت

:: AM:10:06:21/07/2017 ‌

هەریەكە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی پاسەپۆڕتی هەولێر و سلێمانی لە ئاگەدارییەكیان بۆ هاووڵاتیان ئاشكرای دەكەن پێدانی پاسەپۆڕت بۆماوەی 10 ڕۆژ دەوەستێت.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی تەمووز، بەگوێرەی ئەو ئاگەدارییەی لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی پاسەپۆڕتی هەولێر و سلێمانی بڵاو كراوەتەوە تیایدا هاتووە، مامەڵەكردن بۆ دەرهێنانی پاسەپۆڕت بۆماوەی 10 ڕۆژ لەسەرتاسەری عێراق دەوەستێت.

لە ئاگەدارییەكە هاتووە، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین سەردانمان نەكەن، چونكە هیچ مامەڵەیەكی نوێ‌ وەرناگیرێت بەهۆی گۆڕانكاریەكی نوێ‌ لە پاسەپۆڕتی عێراقی.

ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتیە لە ئاگەدارییەكەیان دەڵێن، ئەو هاووڵاتیانەی پێشتر مامەڵەیان تەواو كردووە دەتوانن لەم ماوەیە سەردانمان بكەن لە سەعات یەكی دوای نیوەڕۆ بۆ حەوتی ئێوارە بۆ وەرگرتنەوەی پاسەپۆڕتەكەیان.

بەهۆی ئاسانی لە ساختەكردن لەئێستەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق خەریكی گۆڕانكاری ئەلكترۆنیە لە پاسەپۆڕتی عێراقی، چەندین جارە مامەڵەكردنی پاسەپۆڕت دەوەستێت بەهۆی بوونی كێشە لە پەیوەندی یان نوێكردنەوەی سیستەم لە پاسەپۆڕت لە عێراق.



وشە - رامیار جەواد