سەگ منداڵێك دەكوژێت

:: AM:11:31:21/07/2017 ‌

لەترسی داعش رۆژهەڵاتی دیالە ناوچەكە چۆڵ بووە و سەگی برسی و بەرەڵا بڵاو بۆتەوە، بەرپرسێكی تەندروستی ناوچەكەش دەڵێت، چەندین ساڵە ڕووداوی لەم شێوەیە ڕووی نەداوە.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی تەمووز، فارس محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشت تەندروستی پارێزگای دیالە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دوێنێ یەكەم حاڵەتی مردنی منداڵێكی تەمەن 12ساڵ لە ناوچەیەكی نێوان شارۆكەی شارەبان و خانەقین كە بە "شاقرات" ناسراوە تۆماركرا، مردنەكەش بەهۆی گاز گرتنی سەگی هارەوە بووە.

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشت تەندروستی پارێزگای دیالە دەڵێت، ساڵانێكی زۆرە حاڵەتی لەو جۆرە لەهیچ ناوچەیەكی پارێزگاكە تۆمار نەكراوە.

ئەم بەرپرسەی دیالە دەڵێت، چۆڵ بوونی گوندەگانی نێوان ناوچە كوردستانیەكان و پارێزگای دیالە، بۆتە هۆكاری بڵاو بوونەوەی سەگی برسی و هار، بۆ ئەوەش مەگەر لەتوانای وەزارەتی تەندروستی بێ ئەو سەگانە لەناو ببات.

شایەتحالێك بۆ " وشە" ئاشكرای كرد، منداڵەكە كوڕ بووە و پاش ئەوەی سەگەكە چەند قەپێكی لێ گرتوە و شوانكارەكانی ناوچەكە دەربازیان كردوە لەرێگەی بردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

گەرمیان / سەبری هۆرینی



وشە - رامیار جەواد