حازم بندیان گۆڕانی نوێ‌ بڵاو دەكاتەوە

:: AM:11:42:21/07/2017 ‌


گۆرانیبێژ حازم بندیان كار بۆگۆرانیەكی نوێ دەكات و لەمڕۆژانە بڵاوی دەكاتەوە، كاری كلیپیشی لە چەند وڵاتێكی خۆرهەڵاتی ئاسیا بۆ كردووە.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی تەمووز، حازم بندیان گۆرانیبێژی شاری هەولێر بە"وشە"ـی راگەیاند، نوێتری گۆرانیم بەناوی "دەی هەڵپەڕە"یەو گۆرانیەكی هەڵپەركێیە، لەتایلەند و مالیزیا و سەنگافورا كاری كلیپی بۆ كراوە، لەم ڕۆژانە بڵاوی دەكەمەوە.

بندیان دەڵێت، هونەرمەند تاریق خانەقینی لەستۆدیۆ ئاری تۆماركردنی دەنگی بۆ كردووە ، ئەو گۆرانییە لەئاواز و هۆنراوەی وشیار عەبدوڵایە، كاری میوزیكی عیماد پیانۆیە و لەدەرهێنانی خۆمە هەژار شێخ كاری مۆنتاژی بۆ كردووە .

لەبارەی ناوەڕۆكی گۆڕانیەكە حازم دەڵێت، چیرۆكەكەی لەسەر كوڕ و كچێكەو كوڕەكە گۆرانی بەسەر كچەكەدا دەڵێت، داوای لێدەكات هەڵپەركێ بكات و نازنەكات بەسەرییەوە، كچە دكتۆرەیەكی هاوڕێم لەتایلەند هاوكاری كردم بۆ كاری وێنەگرتنەكەی.

وشە/شاخەوان شێخانی



وشە - رامیار جەواد