كەشناسی هەواڵە خۆشەكەی ڕاگەیاند

:: PM:12:56:21/07/2017 ‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ڕۆژی دووشەم پلەكانی گەرما دادەبەزێت و دوو ڕۆژی داهاتووش لەژێر سێبەر پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی تەمووز، لە ئاگەدارییەكی كەشناسی هەرێمی كوردستان وێنەیەكی بۆ "وشە" ناردووە تیایدا هاتووە، پلەكانی گەرما پلە بە پلە بە گوێرەی نەخشەكانی پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەو دەكات رۆژانی شەموو و یەكشەم پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، هەروەها رۆژی شەموو خێرای با لە هەندێ ناوچە زیاد دەكات.

كەشناسی هەرێمی كوردستان دەڵێت، خێرایی با لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و كركووك دەگاتە سەرووی 20 كم لە سەعاتێك بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە (2-3) پلە دەبێت بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە سەنتەری پارێزگاكان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر 47

سلێمانی 45

دهۆك 44

كركووك 49

هەڵەبجە 45

وە پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان و ناوەراست و باشووری عێراق بگاتە 50 پلەی سەدی لە ژێر سێبەر

رۆژی دووشەم پلەكانی گەرما روو لە نزم بوونەوە دەكاتەوە.



وشە - رامیار جەواد