منداڵێكی خه‌ڵكی باشووری ئه‌فه‌ریقا، تووشی جۆره نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌میشه برسییه‌تی و هه‌رگیز هه‌ست به تێربوون ناكات، هه‌ر بۆیه هه‌موو شتێك ده‌خوات، ئێسته كه هێشتا ته‌مه‌نی 10 ساڵی تێپه‌ڕ نه‌كردووه، كێشی گه‌یشتووه‌ته 90 كیلۆ.
كیدن بنیامین، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له خووه‌كانی بریتییه له خواردنی كلێنكس و خووی پێوه گرتووه، ئه‌مه‌ش واته بیرۆكه‌كه‌ی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك شكست پێ ده‌هێنی كه گوایه كلێنكس مرۆڤ لاواز ده‌كات.
ئه‌م منداڵه‌ی هه‌رێمی ستاندرتۆن تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه پێی ده‌گوترێ "برادر ویلی" ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كه له كرۆمۆسۆمی مرۆڤه‌وه تووشی ده‌بێ و هۆكاره‌كه بۆماوه‌ییه، نه‌خۆش ناچاری ئه‌وه ده‌كات شتی نائاسایی بخوات، واته به زۆری ئه‌و شتانه‌ی كه ناخورێن.
پزیشكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌ی بۆ بدۆزنه‌وه، لوله‌یه‌كی هه‌واییان بۆ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی دروست كردووه، چونكه چه‌وری بۆرییه‌كانی گرتووه و ناتوانێ به ئاسانی هه‌ناسه بدات.
دایك و باوكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هێشتا ته‌مه‌نی سێ ساڵ بوو، كێشی گه‌یشتبووه 40 كیلۆ، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانده‌زانی بۆی ده‌بێته كێشه.
به‌یانیان یه‌كه‌م خواردنی بریتییه له چوار پارچه په‌نیر به نانێكی برژاوه‌وه ده‌یخوات، ئه‌مه‌ش تا ته‌نیا یه‌ك سه‌عات بڕ ده‌كات و جارێكی تر داوای خواردن ده‌كات، ئه‌م جاره كۆلا به خواردنی ماوه‌ی شه‌و ده‌خوات و چاوه‌ڕێ ده‌كات تا نیوه‌ڕۆ، ئه‌و كاتیش ده‌ست به خواردنی مریش ده‌كات.