به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و زانیارییانه‌ی تا ئێسته له‌سه‌ر مردنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رده‌سته‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بڵاو بوونه‌ته‌وه، بێ به‌ڵگه‌ن و ئه‌وان دڵنیا نین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نیكۆلاس راسمۆسن به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری دژه‌تیرۆری ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاند، تا ئێسته هیچ شتێكم نه‌بینیوه بیسه‌لمێنێ كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له یه‌كێك له جه‌نگه‌كاندا كوژرابێت.
زیاتر گوتی، زانیاریی زۆرمان كۆ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و زانیارییانه‌ی هه‌مانه نایسه‌لمێنێ كه سه‌رده‌سته‌ی داعش كوژرابێت، بۆیه پێویسته له هه‌موو ئه‌و ورده‌كارییانه دڵنیابینه‌وه و به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراومان هه‌بێت.
پێشتر ته‌له‌ڤزیۆنی "Fox News"ی ئه‌مه‌ریكی كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته بڵاوی كردبووه‌وه، پێنتاگۆن هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌شداریكردنی له شه‌ڕه‌كانی عێراق و سووریا دژی داعش، هه‌وڵی كوشتن یان گرتنی به‌غدادی داوه، به هه‌مان ئه‌و ستراتیژییه‌ی پێشتر له ئه‌فغانستان بۆ گرتنی ئوسامه بن لادن سه‌رده‌ستی ڕێكخراوی قاعیده گرتبوویه به‌ر، یان هه‌مان پلانه‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی عێراقی پێ گرت.
پێنتاگۆن هێشتا به دوای هه‌واڵی نوێ له‌سه‌ر به‌غدادی ده‌گه‌ڕێ، بۆیه ده‌ڵێن كاتێك دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی ڕاگه‌یاند، هه‌رگیز مه‌به‌ستی كوشتنی به‌غدادی نه‌بووه، وه‌ك چۆن به‌شێك له میدیاكان وایان لێك دابووه‌وه.
پێشتر له كورته به‌یاننامه‌یه‌كی داعشدا بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی مردووه، به‌ڵام سه‌رله‌به‌ری ئه‌و جۆره زانیارییانه لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان جێی گومانه، چونكه به‌پێی جێپێهه‌ڵگرتنه‌وه‌كانی خۆیان، ڕه‌نگه هێشتا مابێت و له كونه‌كاندا خۆی حه‌شار دابێت.
ئه‌گه‌رچی هێشتا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه مردنی ئه‌و سه‌رده‌سته‌یه‌ی داعش یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه عێراقی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو، شەش سەركردەی ناو داعش چاوەڕوانی كۆدەنگی سەركردایەتی ریزی یەكەمی داعش دەكەن بۆ وەرگرتنی متمانە و شوێنگرتنەوەی ئەبوبەكر بەغدادی. لەناو سەركردەكان چاویان لە شوێنگرتنەوەی بەغدادییە و هیچ كامیان عێراقی نین، دووانیان هەڵگری رەگەزنامەی فڕەنسین (فابیان كیلین 37 ساڵ) و (جان مایكڵ 34 ساڵ)ی برای فابیان، سەركردەیەكی تر هەڵگری رەگەزنامەی بەلجیكییە، هاوكات هەریەكە لە ئەبو محەمەد ئەلشمالی سەركردەی داعش لە لیبیا، جەلالەدینی توونسی و ئەمیرە سپییەكەی داعش ناسراو بە عومەر، ململانێ دەكەن بۆ شوێنگرتنەوەی بەغدادی.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ناوی راسته‌قینه‌ی ئیبراهیم عه‌واد ئیبراهیم عه‌لی به‌دری سامه‌ڕائییه، له 28 حوزه‌یران/یۆنیۆی 1971 له نزیك شاری سامه‌ڕا له دایك بووه و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقییه و له زانكۆی به‌غدا به‌كالۆریۆسی له یاسا به‌ده‌ست هێناوه و دواتر له كۆلێژی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی هه‌مان زانكۆ به‌كالۆریۆسی له توێژینه‌وه‌ی قورئان و ماسته‌ری شێوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی قورئان و دواتریش دكتۆرای به‌ده‌ست هێناوه، به‌ر له 2003 و ڕووخاندنی به‌عس له مزگه‌وتێكی به‌غدا ئیمام و خه‌تیب بووه، دوای ڕووخانی به‌عس، پێوه‌ندی به رێكخراوی تیرۆریستانی قاعیده كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌بو موسعه‌بی زه‌رقاوی سه‌رپه‌رشتی كاره تیرۆریستییه‌كانی قاعیده‌یان له عێراق كردووه. دوای له‌ناوبردنی زه‌رقاوی و گرتنی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی قاعیده له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق، به‌ره‌و سووریا ڕای كردووه و له‌وێ رێكخراوی تیرۆریستی داعشی دامه‌زراندووه و خۆیشی وه‌ك رابه‌ڕی گرووپه‌كه كاری كردووه و له رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده جیا بوونه‌ته‌وه، له 2014 دوای گرتنی ناوچه‌یه‌كی زۆری سووریا، هاتنه عێراق و ده‌ستیان به‌سه‌ر سێیه‌كی خاكی عێراقدا گرت و له مزگه‌وتێكی شاری مووسڵ "خه‌لافه‌ت"ی داعشی ڕاگه‌یاند و خۆیشی وه‌ك "خه‌لیفه" ناساند، ئه‌مه‌ریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری پێشتر بۆ هه‌ر كه‌سێك ڕاگه‌یاند كه شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییان ئاشكرا بكات.