كۆمپانیای "Hermes" ساڵی 1996 كاتژمێری H Heure به‌رهه‌م هێنا كه له دیزاینی "فیلیپ مۆكێ" بوو، بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر نوێ بوون، ئێسته هه‌مان ئه‌و كاتژمێرانه بووه‌ته‌وه به مۆدێل.
تایبه‌تمه‌ندیی كاتژمێره‌كه له‌وه‌دایه، پیتی H به ڕوونی تێیدا دیاره كه به گه‌وره‌یی پڕاوپڕی ئامێره‌كه‌ی گرتووه و هه‌ركه‌س شاره‌زای ئه‌و بواره بێت، به خێرایی ده‌یناسێته‌وه.
ڕه‌نگی ئامێره‌كه سپی و ڕه‌شی هه‌یه و قایشه‌كه‌شی به چه‌ندان ڕه‌نگی جیاواز ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ماركه‌ی "Hermes" كه تایبه‌ته به ئێكسسواراتی پیاوان، جگه له كاتژمێر، به‌رهه‌می جۆراوجۆری تریشی هه‌یه، وه‌ك پێڵاو، قایش، عه‌تر، جانتای گیرفان و چه‌ندان كه‌ره‌سته‌ی تر.