جارێكی تر ڕوودانی خنكان ڕووی له ده‌ڤه‌ری ئاكرێ كرده‌وه و ئه‌مڕۆش گه‌نجێك له‌و شارۆكه‌یه خنكا و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ته‌نیا توانییان لاشه‌كه‌ی بهێننه‌وه.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى به‌رگرى شارستانى دهۆك به "وشه"ى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌ر له تاریكبوون، گه‌نجێك له سنوورى شاره‌دیێ دینارته‌ى سه‌ر به شارۆكه‌ى ئاكرێ له رووبار‌ى گه‌لى زنته خنكا و تیمه‌كانى نقومزانانى ئاكرێ توانیان ته‌رمى ئه‌و گه‌نجه ده‌ربێنن و ره‌وانه‌ى پزیشكى دادی بكه‌ن.
زیاتر گوتیشى، گه‌نجه‌كه ناوى "هێمن مه‌جید شێروان"ـه و ته‌مه‌نى نێزیكى 20 ساڵانه و خه‌ڵكى گوندى سه‌ئره‌میه‌ى سه‌ر به شاره‌دیێ دینارته‌یه له سنوورى شارۆكه‌ى ئاكرێ.
له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردوو له سنوورى پارێزگاى دهۆك چوار كه‌س به‌هۆى ئاو و رووبار خنكاون و گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه كه زیاتر له ڕۆژانی هه‌ینی به‌هۆی گه‌شتكردنه‌وه زیاد ده‌كات و تا ئێسته حكوومه‌ت ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ڕژی له‌و بواره نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆرى