سێ كه‌سی جوو له وڵاتی ئیسرائیل به چه‌قۆ ده‌كوژێن و تۆمه‌ته‌كانیش تا ئێسته بۆ سه‌ر تۆمه‌تبارێكی فه‌له‌ستینییه كه له‌لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌وه گیراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سێ كه‌س له شاری حه‌لمیش له وڵاتی ئیسرائیل نزیك ڕامه‌ڵڵا كه فه‌له‌ستینی لێیه به‌ر چه‌قۆ ده‌درێن و ده‌كوژرێن، دوو كه‌سی تریش كه به هه‌مان شێوه به‌ر چه‌قۆ دراون، بریندار بوون و نه‌مردوون.
هێشتا به گوماناوی تاوانباره‌كه هێشتراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان، كه‌سێكی فه‌له‌ستینی به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌و هێرشه گیراوه و هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن.
تۆمه‌ته‌كان بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان بۆیه به‌هێزه، چونكه دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌تێكی پێشتردا دوو پۆلیسی فه‌له‌ستینی كوژران، مزگه‌وتی قودس به رووی موسڵمانه‌كاندا داخرا، ئه‌مه‌ش توڕه‌بوونێكی زۆری له‌ناو دڵی عه‌ره‌به‌كان دروست كرد.
هه‌ر له میانه‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌و وڵاته، سێ فه‌له‌ستینیش كوژران و ده‌یانیش به برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.