ماوه ماوه ئاگر له پاشماوه‌كانى سۆران ده‌كه‌وێته‌وه و دوكه‌ڵ شارۆكه‌كه داده‌پۆشێت و ده‌ركه‌وتووه به ده‌ستى ئه‌نقه‌ست ئاگر له شوێنه‌كه به‌رده‌درێت.
هه‌ژار ماهیر ئێدلبی سه‌رۆكى رێكخراوى وار بۆ پاراستنى ژینگه له سۆران به "وشه"ى راگه‌یاند، وه‌ك رێكخراوی وار له ناو دوكه‌ڵی سووتاوی پاشماوه‌كانی سۆران و ده‌وربه‌ری به دواداچوونمان بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه كرد كه رۆژانه ئاگر له‌و شوێنه ده‌كه‌وێته‌وه، به داخه‌وه نابه‌رپرسیاریه‌تی ئه‌ونده بێت به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئاگر له پاشماوه‌كان به‌ربده‌ی.
رۆژی هه‌ینی 21ى ته‌مووز، پاش هاتنی شه‌پوڵی دووكه‌ڵ بۆ شاری سۆران و راسته‌وخۆ به دواداچوون بۆ ناو پاشماوه‌كان به پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، ئاگره‌كه له سێ رووه‌وه به ئه‌نقه‌ست له پووش و پاڵاش و زبڵ و خاشاكى چیاكه به‌ردرواوه، دواتر به هۆی به‌رزیی پله‌ی گه‌رما خزاوه‌ته ناو پاشماوه‌كان كه دوكه‌ڵێكی ژه‌هراوی رووی له شاری سۆران و رواندز ده‌كات كه كارمه‌ندانی پاپا گروپ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگی شارستانی سۆران و بنكه‌كانی رواندز و دیانا و ده‌وربه‌ری له هه‌وڵدان بۆك ۆژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه. به‌رپرسى رێكخراوى وار واى گوت.
شاره‌وانى و لایه‌نه پێوه‌ندىداره‌كانى سۆران شوێنێكى تایه‌تییان له نێوان سۆران و رواندز بۆ پووش و پاڵاش و خاشاك و پاشماوه‌ى ماڵان شوێنێكییان تایبه‌ت دیارى كردوه و تێل به‌ندیان كردوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه رۆژانه ئاگر له شوێنه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه و دانیشتوانانى سۆران و رواندز نیگه‌ران ده‌كات.
عه‌مید عیماد رێكانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران به "وشه "ى راگه‌یاند، هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك ئاگر له‌و شوێنه ده‌كه‌وێته‌وه تا ئێسته هۆكارێكی دروست نازانین، ئه‌گه‌ر به ده‌ستى ئه‌نقه‌ست بێت پێویسته تاوانباره‌كان رووبه‌ڕووى دادگه بكرێنه‌وه.
سۆران/ موڕشید برادۆستى