پێشكه‌شكاری دیاری كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات "تاڤگه محه‌مه‌د" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و په‌یامێكی له‌گه‌ڵ نووسیووه.
په‌یامه‌كه‌ی "تاڤگه محه‌مه‌د" سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه و بووه‌ته جێ و باسی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هۆی ئه‌و په‌یامه‌ی كه بۆ كه‌سێكلی نادیاری ناردووه.
"تاڤگه محه‌مه‌د" له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیوویه‌تی، ئه‌و كه‌سانه‌ی له دوای تۆ دێنه ناو دڵمه‌وه ته‌نیا ڕێبوارێكن بۆ سه‌یركردنی مۆزه‌خانه‌ی تۆ دێنه دڵمه‌وه.
ئه‌و په‌یامه‌ی "تاڤگه محه‌مه‌د" له كاتێكدایه كه‌وا ناوبراو ماوه‌یه‌كه له هاوسه‌ری پێشووتری، ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد"شوان عه‌تووف" جیابووته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری جیا بوونه‌وه‌یان زانراوبێت.
تاڤگه محه‌مه‌د پێشكه‌شكاری دیاری "كوردساته"، هاوكات له ماوه‌ی پێشوودا پاش 17 ساڵ له هاوسه‌ره‌كه‌ی "شوان عه‌توف" جیا بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م په‌یامی سۆزدارییه له‌سه‌ر واڵی تایبه‌تی خۆی بڵاوی ده‌كاته‌وه دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری پێشووی.