گۆرانبێژی ده‌نگ خۆشی ناوداری كورد "له‌نجه عه‌لی" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی خۆی 17 ساڵ پێش ئێستای بڵاو كرده‌وه.
وێنه‌كه‌ی له‌نجه هی سه‌رده‌می لاوێتی ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه‌یه، هه‌وادارانی به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری جوانتربوویته و ئێستا ته‌واو ڕووخسارت گۆڕاوه، هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن ئێستات جوانتره و له هه‌مووكه‌سێك ناسكتر دیاری.
هونه‌رمه‌ند له‌نجه عه‌لی له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی به‌ڕیتانیایه و چه‌ند كلیپێكی تۆماركراوی هه‌یه، دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی ماوه‌یه‌كه له كاری هونه‌ری دوور كه‌وته‌وه.
له‌نجه عه‌لى یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى ستایلێكى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه و به‌شێوازى سوننه‌تى سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانى ده‌ڵیت.
هونه‌رمه‌ند ناوی ته‌واوی له‌نجه جه‌باره، به‌ڵام به له‌نجه عه‌لی ناوی ده‌ركردووه، واته به‌ناوی باپیرییه‌وه، ناوبراو دایكی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه و باوكیشی گه‌رمیانییه، له له‌نده‌ن هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه، ماسته‌ری هه‌یه له یاسادا، پێش كاری گۆرانی گوتن پارێزه‌ر بووه و له شاری كه‌لێی نیشته‌جێیه، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا كاری هونه‌ری ده‌كات.