هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شاری كه‌ركووك، ئاسۆ تاهیر له وڵاتی سوید به هاوكاری گرووپی هه‌ڵپه‌ركێی "كۆما جوان"، به سه‌رپه‌رشتی شوكری ده‌میر له ستۆكهوڵم خه‌ریكی كۆتاییهێنانه به تۆماركردنی كلیپێكی نوێی گۆرانی به ناونیشانی "تۆز ده‌كا".
له لێدوانێكی تایبه‌تدا هونه‌رمه‌ند ئاسۆ تاهیر به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م گۆرانییه ئاوازه‌كه‌ی فۆلكلۆرییه و خۆم شیعری نوێم بۆ گۆرانییه‌كه داڕشتووه، كاری میوزیكی له‌لایه‌ن دانیار خانه‌قینی و وه‌لید گه‌رمیانی بۆ ئه‌نجام دراوه.
زیاتر گوتی، ئه‌م كلیپه به‌رهه‌می كۆمپانیایی "شاره" و شوان كه‌ركووكی و هاوار فه‌ره‌ج وێنه‌یان گرتووه، له سیناریۆ و ده‌رهێنانی شوان كه‌ركووكییه، سه‌رجه‌م گرته‌كانی له وڵاتی سوید گیراوه.
هونه‌رمه‌ند ئاسۆ تاهیر له ساڵی ١٩٧٤ له گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوه‌ی شاری كه‌ركووك له‌دایك بووه له ساڵی ١٩٩٣ وه ده‌ستی داوه‌ته كاری هونه‌ری و یه‌كه‌م گۆرانی به ناونیشانی "ئه‌ی شۆخه‌كه" له ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركووك بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وام ساڵانه چه‌ندین به‌رهه‌می تۆماركراو و بڵاو ده‌كاته، له‌سه‌رجه‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تاراوگه به‌شدارییه‌كی چالاكی هه‌یه.
ئه‌و هونه‌مه‌نده ئاماژه‌ی كرد، كلیپی "توز ده‌كا" وا بڕیاره له جه‌ژنی قورباندا په‌خش و بڵاو بكرێته‌وه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌و هونه‌مه‌نده له دوا قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی ئه‌م كاره هونه‌رییه‌م له ئه‌ستۆی خۆم بووه، به‌م جۆره كاركردن و به‌رده‌وامبوون باری سه‌رشانی هونه‌رمه‌ندان قوڕس ده‌كات، هیوادارم لایه‌نێك هه‌بێت بتوانێت هاوكاریمان بكات تا به‌رده‌وام بین و نه‌یه‌ڵین هونه‌ری گه‌لێك بفه‌وتێ، له كۆتایدا هیوادارم ئه‌م به‌رهه‌مه‌م مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست بێت.