وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گرێبەستی فەرمانبەرانی گرێبەست نوێ دەكاتەوە و بەشێوەیەكی فەرمی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەم 23ـی تەمووز، هەڤاڵ سوعاد فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی نووسراوێكی بۆمان ناردووە كە گرێبەستی 104 فەرمانبەری گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی نوێ كردووەتەوە.
ئەم فەرمانبەرە كاتییە دەڵێت، بەنووسراوێكی فەرمی وەزارەتی كارەبا بە ژمارە 4024 بڕیار دراوە بە نۆژەنكردنەوەی گرێبەستی ئەو 104 فەرمانبەرەی كە ناو و بڕوانامە و ناونیشان و مووچە و شوێنی كاركردنیان لە لیستی هاوپێچدا ئاراستە كراوە.
ئەو فەرمانبەرە دەڵێت، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانیش ئاگەداری كردووینەتەوە، مووچەكانیان بە پێی ڕێنوێنییەكان خەرج دەكرێت و هیچ مووچەی تریان نەبێت.
لە ئێستەدا لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەری گرێبەست هەن و چاوەڕوانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان لەلایەن حكوومەت دەكەن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە كاركردن لە كەرتی گشتی.