حەوت جۆر میوەی ژەهراوی.... ڕۆژانە دەیخۆن

:: PM:01:46:23/07/2017 ‌

خواردنی میوە و خواردنەوەی شەربەتی میوەجات و سەوزەكان، یەكێكە لە خۆراكە سەرەكییەكانی مرۆڤ و بەلایەنی كەم ڕۆژانە بەشێوەیەكی هەمیشەیی و بەردەوام هەمووان میوە و سەوزەكان دەخۆن، بەڵام توێژینەوەكان سەلماندوویانە هەندێ لە سەوزە و میوەكان ژەهراوی دەبن، مەترسی لەسەر مرۆڤ دروست دەكەن.

ئەو میوە و سەوزانەی ژەهراوی دەبن بریتین لەمانەی خوارەوە: 

یەكەم: سێو، سێو یەكێكە لە میوەجاتانەی كە پێكهاتەكەی تووشی ژەهراویبوونتان دەكات، ئەگەر بۆ گەشەكردنی مادەی دیفینیلامین كە مادەیەكی كیمیایییە لەلایەن خاوەنی باخەكانی بەرهەمهێنانی سێو بەكار بهێنرێت، بۆیە پێویستە وریا بن و بە هیچ شێوەیەك لەو جۆرانەی سێو نزیك نەبنەوە كە زەبری مادەی دیفینیلامین گەشەیان كردووە.

دووەم: شیلك، یەكێكە لەو میوەجاتانەی كە ماوەیەكی زۆری دەوێت بۆ گەشەكردن، بۆیە سوودی باشی هەیە بۆ تەندروستیی لەشمان، بەڵام ئێستە مادەی كیمیایی بەكار دێنن بۆ زیادكردنی گەشەی شیلك كە ئەو مادەیەیە پێكهاتە بە سوودەكەی شیلك ناهێڵێت و ژەهراوی دەكات كە زیانی هەیە بۆ گەدە و كێشەی خەوتن و هەندێك جار تووشی شێرپەنجەمان دەكات.

سێیەم: ترێ، لە كۆنەوە ئێمە درەختی ترێ دەپرژێنین بە مادەی كیمیایی بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشی نەبێت، ئەگەر تەنیا یەكجار ترێ بە مادەی كیمیایی بڕشێنین، ئەوا 15 جۆر مادەیی كیمیایی بە درەختەكەوە دەلكێ،  یەكێك لەوانە مێرووكوژەكانە كە بە كلۆربیریوفس ناو دەبرێ و ئەو مادەیە زیانی هەیە بۆ دواكەوتنی گەشەی كۆئەندامی دەمار لە منداڵاندا.

چوارەم: كەرەوز، لەگەڵ ژەمەكان زۆر هەن كە بەردەوام كەرەوز دەخۆن، بەهەمان شێوە ئەگەر كەرەوزیش لەكاتی گەشەكردنی بە مادەی كیمیایی گەورە بكرێ، زیان و مەترسی ژەهراویبوون و كێشەی تەندروستی بۆ مرۆڤ زۆرتر دەكات، بەتایبەت ئەگەر مادەی دیكلۆرات و ئیسیفابی لێ بڕشێنرێ، كە مادەی كیمیایی زیانبەخشن ئەگەر تووشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە زیاتر دەكەن.

پێنجەم: خۆخ، ئەگەر بە سروشتی گەشەی كردبێ بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ، وەك چەندان میوەی تر خۆخیش مادەی كیمیایی بۆ خێرا گەورەكردن و بەرهەمدانی بەكار دەهێنرێ، ئەو مادە كیمیایییانەی كە لە خۆخ دەپرژێنرێن بە ڕێژەی 96% كاریگەری خراپیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ بە گشتی و بیر و هۆشی مرۆڤ بەتایبەتی هەیە.

شەشەم: سپێناغ، یەكێكە لە باشترین ژەمە خۆراكییەكان كاتێك كە بە سروشتی خۆی گەشە دەكات، بەڵام كە بەمادە كیمیایییەكان گەشەی كرد، ئەوا سوودی نامێنێت و زیان دروست دەكات، چونكە مادە كیمیایییەكە سپێناغەكە تووشی ژەهراویبوونتان دەكات و ئەم ژەهرە كاریگەری نەرێنی زۆری هەیە، به ‌تایبەت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە و چەندان نەخۆشیی تر.

حەوتەم: خەیار،  ئەو مادە كیمیایییانەی بۆ گەشەكردنی خەیار بەكار دەهێنرێن، بە 86 مادەی جیاجیا هەژمار كراون، یەكێك لەوانە كاربیندیزمە كە بە ژەهری دەمارگیری ناسراوە و مرۆڤ تووشی شێرپەنجە دەكات.

سەرچاوە/ getholistichealth
وەرگێڕانی: ڕۆزی عەبدولرەحمان.



وشە - باز ئه‌حمه‌د