گەرمیان 16 ڕووداوی كوشتن و خۆكوشتن تۆمار كراوە

:: PM:01:51:23/07/2017 ‌

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماری كوشتن و خۆكوشتن لە دەڤەری گەرمیان ئاشكرا كرد، لە شەش مانگی ئەمساڵ 140 دزیكردنی جۆراوجۆر و پێنج ڕفاندن و ١١ ساختەكردن تۆمار كراوە، هەروەها ١٤٣ هەڕەشەكردن تۆمار كراوە

ئەمڕۆ یەكشەم 23ـی تەمووز، ڕائید عەلی جەمال قەدووری گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە گۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا سێ كەس كوژراون و نۆ كەسیش خۆیان كوشتووە، هەروەها چوار كەسیش بەهەڵە كوژراون و ١٢٧ شەڕكردنی جۆراوجۆریش تۆمار كراوە لە سەرجەم شارۆكە و شارەدێكانی گەرمیان.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە شەش مانگی ئەمساڵ 140 دزیكردنی جۆراوجۆر و پێنج ڕفاندن و ١١ ساختەكردن تۆمار كراوە، هەروەها ١٤٣ هەڕەشەكردن تۆمار كراوە و  ٦٥ حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێری پێوەندی تۆمار كراوە و ٤٠ كەسیش بەپێی مادەی ٢١ی چەك گیراون.

لەبارەی هەڵگرتنی چەك لە سنوورەكەیان گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، هەر كەسێك مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكی هەبێت، نابێت چەك بەخەڵكی بفرۆشێت، بۆ ئەم مەبەستە زۆر رێوشێونی توند گیراوەتە بەر بۆ نەهێشتنی دیاردەی چەكداری.

گەرمیان/ سەبری هۆڕێنی 








وشە - رامیار جەواد