خواردنەوەی کوپێک قاوە ئەو کاریگەرییانەی لەسەر لەش هەیە

:: PM:03:56:23/07/2017 ‌


تائێستا پرسیوتە کەکوپێک قاوە چی بەسەر لەشتدادێنێت دوای چەند کاتژمێرێک لەخواردنەوەی؟ ئێمە سەیردەکەین بزانین چی رودەدات دوای ئەوەی قاوەکەمان خواردەوە.

10خولەکی سەرەتا: کافایین دەچێتەناو لوولەکانی خوێنەوە و پەستانی خوێن زیاد دەکات و لێدانی دڵ بەهاوسەنگی دەهێڵێتەوە.

دوای ٢٠خولەک: لەم خالەدا هەستدەکەی سەرنجت زیاترە و بەئاگاتری و هەروەها هەستدەکەی ئامادەی بۆبڕیاردان لەسەرشتەکان و بە بێتاقەتی نامێنییەوە.

دوای ٣٠خولەک: لەشت ماددەی ئەدرینالینی زیاتر دەردەدات کەوات لێدەکات دەوروبەرت بەباشی ببینی.


دوای ٤٠خولەک: ئاستی سیراۆتۆنین زیاددەکات کەچالاکت دەکات بۆ جوولە کردن و بە‌هێزکردنی ماسولکەکان.

دوای ٤کاتژمێر: ئاستی بەهێزیت زیاددەکات کەوات لێدەکات بەبەردەوامی بجوولێی بۆ دابەش بوونی ماددەکان لەلەشتدا بەهاوسەنگی و کێش کەم دەکات وچەوری تێکدەشکێنێت.

سوودەکانی قاوە: خواردنەوەی قاوە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، لەتوێژینەوەیەکی زانستیدا دۆزراوەتەوە کە ئەو کەسانەی لە رۆژێکدا سێ بۆ پێنج کوپ قاوە دەخۆنەوە توشی هیچ نەخۆشییەکی دڵ نابن و هاوکات توشی جەلتەی دڵیش نایەن، قاوە بەگشتی ئازار کەم دەکاتەوە و گرژبوونی ماسولکەیش ناهێڵێت.

وشە/رۆزی

سەرچاوە/ getholistichealth




وشە - هیدایه‌ت جان