له ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی یاسای "دوو منداڵ" له چین، حه‌وت ملیۆن و 800 هه‌زار منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون تۆمار كراوه، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ی نیگه‌ران كردووه.
ئه‌گه‌ر به‌راورد به‌هه‌مان قۆناغی ساڵی رابردووی ڕێژه‌ی له‌دایكبوون بكه‌یت، به‌ڕێژه‌ی 7,8% له‌دایكبوون زیادی كردووه له‌و وڵاته.
پێگه‌ی "
ئه‌نادۆڵۆ" له‌سه‌ر زاری كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی و پلاندانانی خێزانی چین بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه‌وا، "له پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ژماره‌ی له‌دایكبوون به‌راورد به‌هه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی 7.8% له‌دایكبوون زیادی كردووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه حه‌وت ملیۆن و 800 هه‌زار منداڵ له پێنج مانگی ئه‌مساڵدا له‌دایكبوونه، جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ڕێژه‌ی 58% ی ئه‌و منداڵانه، منداڵی یه‌كه‌می خێزانه‌كانیان نه‌بوونه كه له‌دایكبوونه.
هه‌ر له ساڵی 2016دا كاتێك كه یاسای "یه‌ك منداڵ" له ده‌ستووری ته‌ندروستی وڵاتی چین هه‌ڵگیرا، ڕاسته‌وخۆ دوای 9 مانگ 17 ملیۆن و 860 هه‌زار منداڵ له نه‌خۆشخانه‌كان له‌دایكبوونه.
دانیشتوانی چین كه له كۆتایی 2015 دا ملیارێك و 370 ملیۆنیان تێپه‌ڕاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 2030 دا ئه‌و ژماره‌یه بگاته ملیارێك و 450 ملیۆن.
له ساڵی 1970 دا به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی گه‌شه‌ی دانیشتوان له وڵاتی چین، یاسای "یه‌ك منداڵ" ده‌ركرا و به‌و پێیه خێزانێك بۆی نه‌بوو له منداڵێك زیاتری ببێت، به پێی یاساكه ئه‌و خێزانانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاردا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر منداڵی یه‌كه‌میان كچ بێت، ڕێگه‌ی پێ ده‌درا منداڵێكی تریان ببێت.
وڵاتی چین به‌هۆی زۆری ژماره‌ی دانیشتوانییه‌وه ده‌ناڵێنێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ یاسای قوڕستر ده‌ر ده‌كه‌ن بۆ ڕێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه.